له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوێن ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی هه‌یه به ڕوداوێكی ناخۆش وه‌ك برینداربوون یان مردن یان نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌وه كاتێك مرۆڤ له خه‌ویدا ده‌یبینێت ڕه‌نگه بترسێت و ئه‌مه‌ش واده‌كات به چه‌ند جۆرێك ئه‌و كه‌سه بیر بكاته‌وه كه خه‌ونه‌كه‌ی بینیوه و ئه‌مانه‌ش مانای بینینی خوێنه له خه‌ودا.
- بینینی خوێن له خه‌ودا به مانای ژیان و ووزه و بێ هیوای دێت، ئه‌گه‌ر له خه‌وتدا خوێنت پێوه نوسا ئه‌وه مانای وایه ده‌بیته كه‌سێكی به‌هێز و توانای به‌رده‌وامیت ده‌بێت له كاره‌كانی ڕۆژانه‌تدا.
-ئه‌و كه‌سه‌ی له خه‌ویدا خوێنی لێ بڕوات ئه‌وه مانای وایه ئازاری جه‌سته‌ی یان ڕۆحی هه‌یه و له‌ڕوی سۆزداریه‌وه برینداره و ئه‌گه‌ر له خه‌ویدا هه‌تا مردن خوێنی له‌به‌ر بڕوات ئه‌وه مانای وایه‌ئه‌و كه‌سه زیانێكی زۆری پێ ده‌گات.
-ئه‌و كه‌سه‌ی له خه‌ویدا خوێنی له‌به‌ر بڕوات یان بریندار ببێت ئه‌وه ڕه‌نگه له ژیانیدا قورسایی زۆر دێته ڕێگه‌ی و په‌ستانی ده‌رونی زۆری له‌سه‌ره.
-ئه‌و كه‌سه‌ی له خه‌ویدا توشی ڕووداوی هاتوچۆ ببێت و به‌وهۆیه‌وه خوێن له جه‌سته‌ی بێت ئه‌وه مانای وایه ڕوبه‌ڕوی چه‌ند ڕوداوێك ده‌بێت له ژیانیدا و به‌هۆیه‌وه توشی بێ هیوای ده‌بێت و ئه‌گه‌ر له خه‌وتدا له‌سه‌ر ڕێگه‌ی كاره‌كه‌ت خوێن ببینیت ئه‌وه مانای وایه كاره‌كانت به باشی ناچێت به‌ڕێوه.
-بینینی چه‌ند دڵۆپه خوێنێك له‌سه‌ر جلوبه‌رگ ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی خه‌ونه‌كه‌ی بینیوه فێڵ ده‌كات و به زیانی خۆشی ده‌شكێته‌وه بابه‌ته‌كه.
-ئه‌و كه‌سه‌ی خوێن له جه‌سته‌ی بێت له خه‌ویدا هێنده‌ی ئه‌و خوێنه‌ی له جه‌سته‌ی هاتوه پاره و ماڵی له‌ده‌ست ده‌دات.
-كه‌وتنه ناو چاڵێك له خوێن ئاماژه‌یه بۆ خواردنی پاره‌ی حه‌رام و تاوانكردن.
- هاتنه ده‌ره‌وه‌ی خوێن له ددان له خه‌ودا ئاماژه‌یه بۆ ئاشوبێكی گه‌وره و هاتنه ده‌ره‌وه‌ی خوێن له ملوله‌كانه‌وه ئاماژه‌یه بۆ خه‌م و هه‌ژاری و ئه‌و كه‌سه‌ش له ڕوخساریه‌وه خوێن بێت ئه‌وه مانای وایه پاره‌ی حه‌رامی خواردوه.