به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند "به‌هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگرەوە لە سنوری ناحیه‌ی تانجه‌رۆ، نزیكه‌ی (1500) دۆنم پوش و پاوان سووتان".
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی دەست (سپی) کەوتووە، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی پارێزگای سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه "له دۆڵی (دووكانیان) ی سنوری ناحیه‌ی (تانجه‌رۆ) له ئه‌نجامی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگرێكی به‌رفراوان نزیكه‌ی (1500) دۆنم پوش و پاوان و نزیكه‌ی (100) داری به‌ڕووی سنوره‌كه سووتان".
ئاماژەی بەوەشکرد، مه‌فره‌زه‌یه‌كی بنكه‌ی پۆلیسی دارستانی تانجه‌رۆ گه‌یشتنه شوێنی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه و به هاوكاری له‌گه‌ڵ بنكه‌ی ئاگركوژێنه‌وه‌ی (عه‌ربه‌ت و سیته‌ك) و خه‌ڵكی سنوره‌كه، دوای هه‌وڵ و ماندوبوونێكی زۆر توانرا ئاگره‌كه بكوژێنرێته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی پارێزگای سلێمانی باسی له‌وه‌شكردووه، هۆكاری ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه نادیاره و لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون له‌وباره‌یه‌وه به‌رده‌وامه.