ڕێکخراوی هەواڵنێرانی بێسنوور لە نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا ڕایگەیاند، لە ڕیزبەندیی ئازادیی میدیا و ڕاگەیاندندا لە ساڵی ٢٠١٩ لە نێوان ١٨٠ وڵاتدا لە لە پلەی ١٧٠هەمین وڵاتدایە.
ڕەزا موعینی، لێپرسراوی نووسینگەی ئێران و ئەفغانستان لە ڕێکخراوی هەواڵنێرانی بێسنوور، دەڵێت: "ئێران کە پێشتر یەکێک لە پێنج زیندانی گەورەی جیهان بۆ ڕۆژنامەنووسان بووە، ئێستا بووەتە گەورەترین زیندانی جیهان بۆ چالاکان و ڕۆژنامەنووسانی ژن".
ئاشکراشیکردووە، ١٠ ڕۆژنامەنووسی ژن لە ئێران کە لە زینداندان و داوای لە ڕێپۆرتێری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە کە پرسی مافی مرۆڤ لە ئێراندا تاوتوێ دەکات، خێرا بۆ ئازادکرانی ئەو ژنە بەندکراوانە هەوڵەکانی بخاتە گەڕ.