رۆژنامەی مارکا هێڕش دەکاتە سەر زیدان و ریاڵ مەدرید

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی هێرشەکانی بۆ سەر یانەی ریاڵ مەدرید دەستپێدەکات و رایگەیەنێت ئەو ئێستا دەسەڵاتی جارانی نەماوەو چیتر هێڵی سوور نیە.

بەهۆی خراپ دەرکەوتنی لە دوو یاری رابردووی خولی ئیسپانیاو یارییەکانی ئامادەکاری یانەکەی لەم هاوینە ، ئەو راهێنەرە ئەمرۆ لە لایەن رۆژنامەی مارکای نزیک لە یانەی ریاڵ مەدریدەوە هێرشی کرایە سەرو رەخنەی لێگرا.

رۆژنامەکە نوسیویەتی" زیدان دەسەڵاتەکانی لەدەستداوەو ئەو راهێنەرە چیتر راهێنەرێک نیە لە لایەن هاندەرانەوە دەستی لێ نەدرێت، چونکە ئەو فەوزای لە یانەکە درووستکردووەو لەم دوو یاریەکە بەسەرەکی یاریکردن بە یاریزانەکانی پێشووی ریاڵ مەدرید، تەواو گومانی لەسەر درووستکردووە، هەرچەندە پێشتر لە یانەکە هەموو دەسەڵاتێکی پێدراوە.



PM:02:24:27/08/2019