ژمارەیەك هەلی دامەزراندن ڕاگەیەندرا

ئەمڕو سێ شەممە دامەزراندن لە پەروەردەی خورماتوو دەستی پێكرد و "سپی" لینكەكەی بڵاودەكاتەوە.

بەگوێرەی زانیاریەكان دامەزراندنەكە لە پەروەردەی خورماتوو سەر پارێزگای سەڵاحەدینە و ل سەر میلاكی وەزارەتی پەروەردەی عیراقە.

كۆی گشتی ٣٢٠ پلەی دامەزراندنە كە بەم شیوە دابەش كراوە ٣٤ پلە بۆ دەرچوانی بەشی خوێندنی كوردی و ٢٩ پلە بۆ دەرچوانی بەشی توركمانی و ٧٢ پلە بۆ ناحیەی ئامرلی و ١٢٢ پلە بۆ هەردوو ناحیەی سلیمان بەگ و ناحیەی ینگیجە و بەشەكانی تری ناوەندی قەزای خورماتوو.

دامەزراندنەكە سەرجەم بەش و پسپۆریەكان و بروانامە و  بێ بروانامە دەگرێتەوە و لە ئەمڕۆوە خۆتۆماركردن دەست پێ دەكات  تا ٢٠ رۆژی تر بەردەوام دەبێت.

لە دوای خۆتۆماركردن فۆرمەكە رادەكێشی و لەگەڵ سەرجەم پێداویستیە داواكراوەكان پێشكەشی بەڕێوبەرایەری پەروەردەی قەزای خورماتوو دەكریت.

بۆ پڕەكردنەوەی فۆڕم كلیك بكە:





PM:02:53:27/08/2019