بەڕێوەبەری ناحیەی ئاغجەلەر رایگەیاند" شۆفڵێک منداڵێکی سێ ساڵانی شێلا و بەو هۆیەشەوە منداڵەکە گیانی لەدەستدا".
هێمن بەهجەت، بەڕێوەبەری ناحیەی ئاغجەلەر بە ڕایگەیاند" ئەمڕۆ سێشەممە ٢٧ ی ئابی ٢٠١٩ لە گوندی (تلیان) ی سەر ناحیەی ئاغجەلەر لەکاتی کارکردنی شۆفڵێک منداڵێکی کوڕی تەمەن سێ ساڵانی شێلاوە و گیانی لەدەستداوە".
وتیشی " تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کراوە و شۆفێری شۆفڵەکەش لەلایەن پۆلیسەوە دەست بەسەرکراوە".