بەسەدان کەس بۆداواکاری خزمەتگوزاری سەرەتایی لەپارێزگای بابل خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٧ ی ئابی ٢٠١٩ هاوکات زافر محەمەد، چالاکی مەدەنی ڕاگەیاندووە کەدانیشتوانی سەرجەم قەزا و ناحییەکانی پارێزگای بابل لەبەردەم باڵەخانەی ئەنجومەنی پارێزگادا خۆپیشاندانێکی جەماوەریان ئەنجامدا.
ئەوەشی خستۆتەڕوو كە خۆپیشاندەران داوادەکەن چارەنووسی بودجەی ئەمساڵی پارێزگاکەیان بۆ ئاشکرابکرێت.
دەشڵێت: لایەنە بەرپرسەکان پارەکە هەڵدەگرن و لەکاتی هەڵبژاردنەکان وەک بانگەشەیەک بۆخۆیانی بەکاردێنن.