وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێم داوایەک ئاڕاستەی پسپۆڕ و شارەزایان دەکات

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێم ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و داوا لە پسپۆڕان و شارەزایان دەکات لەڕێکخستنەوە و هەموارکردنەوەی رێنماییەکەنی وەزارەت هاوکاری بکەن.

ئەمڕۆ سێشەممە 27ی ئابی 2019 لە نووسراوێکدا وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی داوا لە کۆمەڵە و سەندیکا و رێکخراوەکان و شارەزایانی پەیوەندیدار بە وەزارەتەکەیان دەکات "لەڕێگەی لیژنەیەکی تایبەتەوە هەمواری سیستم و رێنماییەکانی وەزارەت دەکات، بۆیە داواکارین لەماوەی 15 رۆژدا سەرنج و تێبینییەکانتان لەڕێگەی ئەو ئیمەیڵەوە بۆ وەزارەت بنێرن تاوەکو لەم پڕۆسەیەدا بەشداربن ([email protected])".

ئەم بڕیارەی وەزارەتی کار لەکاتێکدایە حکومەتی هەرێم لەکابینەی نۆیەمدا بڕیاری چاکسازی داوە و بۆ ئەو مەبەستە داوای لەسەرجەم وەزیرەکان کردووە کارنامەی چاکسازی دەستپێبکەن.


PM:06:14:27/08/2019