بەهۆیی ڕەخنەگرتن لە سەرۆک، وێنەی ژنە هونەرمەندێک بەڕووتی دەگیرێت

سامانسا کورەیا، هونەرمەندی بواری کۆمیدی سیاسی لە زیمبابۆی، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٨ ی ئابی ٢٠١٩ رایگەیاند بەهۆی رەخنەگرتنەوە لە سەرۆک، وێنەیان گرتوومن بەزۆر بڵاویان کردۆتەوە.

سامانسا کورەیا، بەڕۆژنامەی  (گاردیانی بەریتانی) ڕاگەیاندووە" لە پاش ڕەخنەگرتنی لە ئیمرسۆن منانگوای سەرۆکی وڵاتی زیمبابۆی، سێ کەس بە جلی مەدەنییەوە هەڵیانکوتاوەتە سەر شوقەکەی و خۆیان بە پۆلیس ناساندووە".

ئەو دەڵێت " دواتر ڕفاندوویانە و بردویانەتە شوێنێکی نەناسراو، سێ کەسەکە ناچاریان کردووە خۆی ڕووتبکاتەوە و ئاوی ئاودەست بخواتەوە و ئەوانیش وێنەیانگرتووە".

ئەو هونەرمەندە دەڵێت " هەڕەشەی ئەوەیان لێکردووم کە وێنەکانم بلاودەکەنەوە".
 



PM:02:13:28/08/2019