ئه‌ندامێکی خانه‌ی راپه‌ڕاندنی گۆڕان کە لە ململانێدا بوو لەگەڵ مستەفای سەید قادر بۆ وەرگرتنی پۆستی جێگیری سەرۆکی هەرێم ئەمڕۆ کوردستانی جێهێشت.
ئێواره‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه 25ی ئاب، محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم ئه‌ندامی خانه‌ی راپه‌ڕاندن کوردستانی جیهێشت ئەمەش لەکاتێکدایە هەفتەی ڕابردو مستەفای سەید قادر بۆ پۆستی جێگیری سەرۆکی هەرێم لەلایەن نێچیرڤان بارزانیەوە دیاری‌کرا.
پێشتر له‌ناو بزوتنه‌وه‌كه‌دا ململانێ له‌سه‌ر پۆسته دروستبوو، سه‌ره‌تا باس له سێ كه‌س ده‌كرا بۆ ئه‌و پۆسته، ئه‌وانیش پێكهاتبوون له (مسته‌فای سه‌ید قادر، جه‌مال حاجی محه‌مه‌د سكرتێری جڤاتی نیشتمانی، محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم ئه‌ندامی خانه‌ی راپه‌ڕاندن)، بەڵام پاش ماوه‌یه‌ك جه‌مال حاجی محه‌مه‌د له ململانێكردن بۆ ئه‌و پۆسته كشایه‌وه‌و ته‌نیا محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم و مسته‌فای سه‌ید قادر مانه‌وه.
ئەمەش لەکاتێکدایە، لە كۆبوونەوەی ۲۷ ی تەموز دەمەقاڵێكی توندی لەگەڵ عومەری سەید عەلی دا دەبێت، هەر لەو كۆبوونەوەیەدا رایدەگەیەنێت كە ئەو دەستی لە خانەی راپەڕاندن دەكێشێتەوە، بۆ ئەوەی خۆی كاندیدبكات بۆ كێبەركێ لەگەڵ مستەفای سەید قادر، كە كاندیدێكی تری بزووتنەوەی گۆڕانە بۆ ئەو پۆستە.