سەرکەوت شەمسەدین ئەندام پەرلەمانی عێراق
ڕایگەیاند، کاری حکومەتەکەی بارزانی نیە ڕێوشوێن بۆ سروتە ئاینیەکان دابنێت ، ودین
بۆ مەرامی سیاسی بەکاربهێنێت.
لەنوسینێکیدا لە فەیسبوکی تایبەتی خۆی
سەرکەوت شەمسەدین دەنوسێت، ماوەیەکە حکومەتی
هەرێم/پارتی لەژێر ناوی جیاجیا کەوتۆتە دەرکردنی چەندین بریار و رێنمایی تایبەت بە
رێکخستنی کاروباری مزگەوت وەک هەنگاوێک بۆ کۆنترۆڵکردنی بڵندگۆی مزگەوتەکان و بە سیاسی
کردنیان .
دەشڵێت، ئەگەر وتاری هەینی نارێکخراوە ئەوە کاری
مامۆستایانی ئاینی و یەکێتی زانایانە کە کاری لەسەر بکات و گۆڕانکاری تێدا بکات نەک
وەزیرێکی سەربە پارتی کە جگە لە سوکایەتیکردن بە دین و جیاوازی ئاینی هیچ دەسکەوتێکی
تری نیە.
ئەو
پەرلەمانتارە وتویەتی، هەرلەسەردەمی ئەم وەزیرەی پارتیدا بوو کە بڵندگۆی
مزگەوتەکان بۆ بانگەشەی ڕیفراندۆمە شومەکەی بارزانی بەکارهێنرا و ئەوکاتە
بڵندگۆکان هیچ حەیبیان نەبوو.
ئاماژەی
بەوەشکردوە، کاری حکومەت نیە رێوشوێن بۆ دینداری دابنێ و دین بکاتە کەرەستەیەک بۆ
کۆنترؤلکردنی کۆمەڵگە، لێگەرێن دین ئازاد بێت و ئێوەش خەریکی چاکسازی بن لە حکومەتە
شکستخواردوەکەتاندا.