مستهفا چاوڕهش ئهندامی ئهنجومهنی سهركردایهتی یهكێتی نیشتمانی كوردستان باس له پرسی ئهگهری بهستنی كۆنگره لهلایهن حیزبهكهی دهكات و دەڵێت: شانزە-حەڤدە ساڵ تامی کۆنگرەیەکمان نەکرد "گورگ-یش نەیخواردین.
لهوتووێژێكی لەگەڵ بهشی كوردی دهنگی ئهمریكا مستەفا چاوڕەش لەبارەی کاتی بەستنی کۆنگرەی یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە دەڵێت" وەک حەق دەبوو کۆنگرە ببەستین کاتی ئەوەیە هەم کادیرەکانی خۆمان هەم ئەندامەکانی خۆمان لەبەردەم بەرپرسیارێتیەکی گەورەداین دەبیت پێش کۆتایی ئەمساڵ کۆنگرەی خۆمان بگرین."
مستهفا چاوڕهش ئاماژهی بهوهشكرد" وەک یەکێتیەک من خۆم لەهەموو کۆنگرەکانی یەکێتیدا بەشداربووم لە هەرسێ کۆنگرەکەشدا بە ئەندامی سەرکردایەتی هەڵبژێردراوم "بۆ ئەوە نیە باسی خۆم بکەم" ئەم کۆنگرەیە دەبێت کۆنگرەیەکی چارەنوسساز بێت لەدوای وەفاتی "جەنابی مام جەلال" کە ئێمە دەبێت هەموومان دەستمان لەسەر دڵمان بێت کۆنگرەیەک ببەستین کە کۆنگرەی هەموو یەکێتیەکان بێت هی یەکڕیزی یەکێتی بێت هی "ملشکاندن" نەبێت گوێمان لە پرتە و بۆڵەی ئەم و ئەو و ئەوەوە بێت بەڵام ئێمە هەموومان دەبێت کەدەچینە ناو ئەو کۆنگرەیەوە بەیەک ڕیزی بێینە دەر لەناو کۆنگرە بێینە دەرەوە بۆ شەخسی نەبێت چونکە کۆنگرە بۆ ئەوە نیە کە کێ دەبێتە ئەندامی سەرکردایەتی، کۆنگرە بۆ ئەوەیە لەسەر گۆڕانکارییە تازەکان، عیراق، ئێران ، ئەمریکا و دنیا سیاسەتی خۆمان دابڕێژینەوە."
وتیشی: ئيمە شانزە-حەڤدە ساڵ تامی کۆنگرەیەکمان نەکرد "گورگ-یش نەیخواردین" ، بەڵام ڕاستیشە کاتی بەسەرچووە بەڵام دەبێت کۆنگرەیەک بکەین کە کۆنگرەی یەکێتیە ڕاستەقینەکان بێت لەپێناو یەکێتیدا بێت
هەروەها سەبارەت بە هەڵبژاردنی سکرتێری گشتی بۆ یەکێتی لە کۆنگرەدا مستەفا چاوڕەش وتی" ئەوە نازانم چونکە هەڵبژاردنی سکرتێر، یا نا؟، هەبێت یاخود نەبێت؟ یان ئەنجومەنێک هەبێت؟ ، یا ژمارەی ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی؟ هەمووی لە کۆنگرەدا بڕیاری لەسەر دەدرێت و ئەو "موناقەشانە" لەکۆنگرەدا دەکرێت."