وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ڕەتیکردەوە كه‌شتییه نه‌وت هه‌ڵگره‌كه‌ی ئێران رووی له كه‌ناراوه‌كانی وڵاته‌كه‌ی کردبێت و لەبارەی ڕەوشی سوریاشەوە هۆشداری دەدات.
ئه‌مڕۆ، مه‌ولود چاویش ئاغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند: كه‌شتییه نه‌وت هه‌ڵگره‌كه‌ی ئێران رووی له كه‌ناراوه‌كانی توركیا نه‌كردووه، وتیشی: به‌رده‌وامبوونی ئاڵۆزییه‌كانی ناوخۆی سوریا ده‌بێته مایه‌ی زیادبوونی كۆچبه‌رانی نایاسایی و بارودۆخه‌كه خراپتر ده‌كات.
ئۆغلۆ راشیگه‌یاند: روسیا به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی پێداوین هێزه‌كانمان له ئیدلب له‌لایه‌ن سوپای سوریاوه ناكرێنه ئامانج و هه‌ركاتێكیش چاره‌سه‌رێكی سیاسی بۆ ئاڵۆزییه‌كانی ناوخۆی سوریا دۆزرایه‌وه، هێزه‌كانی توركیا له‌و ناوچه‌یه ده‌كشێنه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، حكومه‌تی دیمه‌ش هۆكاری سه‌ره‌كی به‌رده‌وامبوونی ئاڵۆزییه‌كانه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بڕوای به چاره‌سه‌ری سیاسییه نییه بۆ دۆخی ناوچه‌كه بۆیه كێشه‌كان زیاتر ئاڵۆزبوون.