چۆنێتی دروستکردنی بۆرەک بە قیمە

کەرەستەکان:
-یەک کیلۆ هەویری بۆرەک
-دوو کوپ زەیتی ڕووەکی
-500 گرام قیمە
-یەک پیازی جنراو
-پروشەیەک خوێ
-پروشەیەک بیبەری ڕەش
-چوار کەوچکی گەورە زەیتی زەیتوون

چۆنیەتی ئامادەکردن:
1-لە تاوەکەیدا زەیتی زەیتوونەکەی تێبکە و پیازەکەی پێ سوربکەرەوە.
2-دواتر قیمەکەی تێبکە و خوێ و بیبەری ڕەشی پێدابکە تاوەکو قیمەکە پێدەگات و ڕەنگی دەبێت بە قاوەیی.
3-هەویری بۆرەکەکە ڕابخە و بە قیمە و پیازەکە پڕی بکە و بە شێوەی سێگۆشە بیپێچەرەوە.
4-لە زەیتی گەرمدا سوری بکەرەوە و بیکەرە سەر کلێنسێکی ئەستوور و پێشکەشی بکە.


PM:06:47:30/08/2019