ناوکی ترێ لە زۆربەی جۆرەکانی ترێدا بوونی هەیە، ڕەنگە زۆر کەس لەکاتی خواردنی
ترێدا هەستێت بەفڕێدانی ناۆکەکەی، بەڵام لەڕاستیدا ئەم ناوکە سودێکی تەندروستی ئێجگار
باشی هەیە دەتوانرت بخورێت ، بەپێی لێکۆڵینەوەکان پسپۆڕان چەند سودێکی سەرسوڕهێنەریان
لەناوکی ترێدا بەدی کردووە ئەوانیش...
ـ سەرچاوەیەکی باشی ماددەی خۆراکی بۆلەش
دابین دەکات.
ـ دەوڵەمەندە بە ڤیتامین A، E،
وترشی لینۆلیک ، ڤلاڤۆنید.
ـ سەرچاوەیەکی باشی ئۆمیگا۳
ـ بەپێی لێکۆڵینەوەکانی زانکۆی ماریلاند ،ناوکی ترێ دژە ئۆکسانێکی زۆر بەهێزە
و هەروەها سەرچاوەی ڤیتامین C یشە.
ـ زۆرێک لەسەرچاوەکان پێیان وایە ئەوکسانەی توشی کشانی خوێنهێنەرەکان دەبن ڕەنگە
بتوانن بەهۆی خواردنی ناوکی ترێوە چارەسەری بکەن لەبەر ئەوەی یارمەتی بەهێز بوونی دەمارەکان
دەدات و سوڕی خوێن چالاک دەکات.
وە: هەـ ف
سەرچاوە: simply health family