خواردنه‌وه گازیه‌كان جگه له‌وه‌ی زیانی بۆ ته‌ندروستی هه‌یه هاوكات كاریگه‌ری خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی سێكسی نێوان هاوسه‌ره‌كان و ئه‌مه‌ش زانه‌كانی ده‌بێت:
1-لاوازی توانای سێكسی:
زیادده ڕه‌ویكردن له خواردنه‌وه‌ی خواردنه‌وه گازیه‌كان توانای سێكسی پیاوان كه‌مده‌كاته‌وه و ئه‌مه‌ش ساردبوونەوە له په‌یوه‌ندیه‌كه‌ی دروست ده‌كات له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی.
2- توشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره:
زۆر خواردنه‌وه‌ی خواردنه‌وه گازیه‌كان ئاستی شه‌كری ناو خوێن به‌رز ده‌كاته‌وه و ئه‌مه‌ش كار له‌سه‌ر ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته ده‌كات و ئاره‌زووی سێكسی كه‌مده‌كاته‌وه.
3-قه‌ڵه‌وی:
به‌هۆی ئه‌و بڕه زۆره شه‌كره‌ی له‌ناو خواردنه‌وه گازیهكاندا هه‌یه یه‌كه‌م هۆكار ده‌بێت بۆ قه‌ڵه‌وی و ئه‌مه‌ش توشبوون به نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و ملوله‌كانی خوێن و چه‌وری ناو خوێن به‌رز ده‌كاته‌وه و ته‌واوی ئه‌مانه‌ش كاریگه‌ریان ده‌بێت له‌سه‌ر ڕازی بوونی هاوسه‌ره‌كان له یه‌كتری له په‌یوه‌ندی سێكسی‌دا.
4-دڵه‌ڕاوكێ و خه‌مۆكی:
مادده‌ی كافاین كه له‌ناو خواردنه‌وه گازیهكاندا هه‌یه واده‌كات هاوسه‌ره‌كان به‌رده‌وام هه‌ست به دڵه‌ڕاوكێ بكه‌ن، په‌یوه‌ندی سێكسی ته‌ندروست پێویستی به ئارامی باری ده‌رونی هه‌یه.