ڕێگەی كەركوك بەغداد، بۆ ماوەیەكی كاتی بەهۆی ڕاكێشانی هێڵێكی نوێی كارەبا، دادەخرێت.
بەپێی زانیارییانەکان، بەهۆی ڕاكێشانی هێلێكی نوێی كارەبا بۆ كەركوك، ئاراستەی ڕێگەی كەركوك - بەغداد لە سنوری ناحیەی تازە بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ دادەخرێت.
هاوكات كوردسات نیوز ڕاگەیاندوە" یەكێك لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی سەر بە وەزارەتی كارەبای عێراق هێڵێكی نوێی كارەبا بۆ كەركووك دەگوازێتەوە بەو هۆیەشەوە هاتووچۆی ڕێگەی كەركوك - بەغداد بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ لە سنوری ناحیەی تازە ڕادەگیرێت، لەو ماوەیەدا بەڕێوەبەرایەتی كارەبا كاری پێویست بۆ گۆڕینی هێڵە نوێیەكە دەكات".