ئامادەکردنی محەلەبی تورکی

محەلەبی ئاوێتەیەکی شیرینە و تامێکی خۆشی هەیە، بەڵام لەهەمانکاتدا دەتوانیت بەشێوە و تامی جیاواز دروستی بکەیت و بەپێی نەتەوەکان پێکهاتەکانی کەمێک گۆڕانکاری بەسەردا دێت، دوای ئەوەی دروستیتش کرد دەکرێت هەندێک شیرینی دیکەی تێ بکرێت وەک پاقلاوە و برمە یان هەر شتێکی دیکە کە پێت خۆشە.

پێداویستیەکان:

پێنج كوپ شیر شل
یەك كەوچكی مامناوەند ڤانێلا
چوار كەوچكی گەورە نیشاستە،  نیو كوپ شیری شل بۆ تواندنەوەی نیشاستەكە 
یەك كوپ شەكر
زەردێنەی یەك هێلكە 

چۆنێتی ئامادەکردنی:
 
لە دەفرێکدا شیر و شەكر و ڤانێلا و زەردێنەی هێلكەكە تێكەڵ بكە و بیخەرە سەر ئاگر و تێكی بدە بەشێوەیەکی بەردەوام تا گەرم دەبێت.

پاشان نیشاستە كە لەگەڵ ئەو شیرەی بۆ تواندنەوەكەی داتناوە تێكەڵاوی بكە، دواتر لەگەڵ ئاوێتەی یەکەم تێکەڵی بکە و بەردەوام بە لە تێکدان، کاتێک هەست کردن خەستدەبێتەوە و دایگرە.

بەخێرای ئاوێتەکە بخەرە ناو شوشەی پایرێكسەوە و بیخەرە ناو فڕن، بەڵام  تەنها بەشی سەرەوەی فڕنەكە دابگیرسێنە بۆ ماوەی 5 خولەك. 

کاتێک بەشی سەرەوەی برژا دەریبهێنە و چاوەڕێ بکە کەمێک سارد بێتەوە پاشان بیخەرە ناو ساردکەرەوە بۆ ماوەیەک و پێشکەشی بکە.


PM:07:17:31/08/2019