لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە شارەکانی سنە و خوڕەمئاوا (ناوەندی پارێزگای لوڕستان) دوو ئافرەت و دوو مناڵ لەلایەن کەسانی نزیکیانەوە کوژراون.
بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی (هەنگاو) بۆ مافەکانی مرۆڤ " پێنجشەممەی هەفتەی ڕابردوو لە کۆمەلگەی نیشتەجێبوونی "بەهارستان"ی سنە ژنێک بەناوی "س. ڕ"ی تەمەن ٤٥ ساڵ لەلایەن کەسانێکی نزیکە خۆیەوە کوژراوە و تەرمەکەی لە بەنداوی "قشڵاخ"ی سنە فڕی دراوە".
هۆکاری کوشتنی ئەو ژنە دزینی زێڕ و خشڵەکەی بووە و لە گەراجی ماڵی خۆیان کوژراوە.
لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری "خوڕەمئاوای سەر بە لوڕستان" یش ژنێک و دوو منداڵی لەلایەن هاوسەرەکەیەوە بە چەقۆ کوژراون و باس لەوە دەکرێت هۆکارەکەی کێشەی خیزانی بووە.
ئەو میدیایە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ژنەکە ناوی "م. د" و منداڵەکانیش ناویان "ز"و " ڕ " بووە و لەلایەن باوکیانەوە کوژراون.