چەمچەماڵ..گەنجێک دەکوژرێت‌و گەنجێکی دی بریندار دەبێت

 لە ناحیەی شۆڕشی قەزای چەمچەماڵ، كەسێك دەستڕێژی گولـلەی لە دوو كەسی کە دەکات و یەكێکیان دەستبەجێ گیانی لەدەستدەدات، ئەوی دیكەش بە سەختی برینداردەبێت.

ئەیوب حەمە غەریب، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ لە لێدوانێکی  رۆژنامەوانی رایگەیاندووە"تەرمی گەنجێك کە لە دایکبووی ١٩٩٧و ئەوی دیکەشیان ١٩٩یە کە بریندارە گەیاندە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی چەمچەماڵ كە دەستڕێژی گولـلەیان لێكراوە.

ئەو دوو گەنجە یەکێکیان بەکوژراوی گەیەندراوەتە نەخۆشخانەوەو ئەوەی دیشیان بەبرینداری،  تا ئێستاش بکوژەکە دەستگیر نەکراوە.



PM:10:35:31/08/2019