پێاوێک له بەردەم دادگا و لە نزیک داواکاری گشتی لە هەولێر به شه‌ش گولـلە هاوسەرەکەى خۆى كوشت و خۆشى راده‌ستى پۆلیس كرد.
رووداوەکە ئەمڕۆ یەک شەممە كاتژمێر ١١:٢٠ پیاوێك لە نزیك سه‌رۆكایه‌تیی داواكاری گشتی، به فیشه‌ك هاوسه‌ره‌كه‌ی كوشت.
ئەو پیاوەی ژنەکەی کووشتووە، کێشەیان هەبوو و هاتوونەتە دادگا، دوای دەرچوونی لە دادگا لەگەڵ براکەی، هاوسەرەکەی دەرفەتی لێهێناوەو کوشتوویەتی.
پیاوەکە دوای کوشتنی هاوسەرەکەی خۆی رادەستی پۆلیس کرد.