حزبێكی نوێ لە هەرێم ڕاگەیەندرا

ئەمرۆ یەك شەممە 1ی ئەیلولی 2019 لە شاری سلێمانی حیزبێكی نوی بەناوی بزوتنەوەی چاكسازی نیشتمانی راگەیەنرا.

بەیاننامەی راگەیاندنی حیزبی چاكسازی نیشتمانیدا كە بیرون فتاح خوێندیەوە تیایدا هاتووە "لە9/4/2014ەوە رەوتی چاكسازی لەناو حیزبی سۆسیالیست راگەیەنراوە و بەردەوامی بە ئیشو كارەكانی داوە ."

دوای ئامادەكارییەكان ئەمرۆ لەژێر دروشمێكی دیكەدا بەناوی بزوتنەوەی چاكسازی نیشتمانی خوی رادەگەیەنێت و خاوەنی بنەماو رێنماییی تایبەتی خۆیەو لە ئایندەشدا زەمینە سازی بۆ بەستنی كۆنگرە دەكات، لە زۆربەی ناوچەكانی كوردستانیش رێكخستنی خۆی هەیەو ئەو كارانەی كە بۆ بزوتنەوەیەك پێویستن ئەم بزوتنەوەی ئەنجامی داون.

ئەم حزبە لە حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان جیابوونەوەتەوە و بە وتەی خۆیان ژمارەیان زۆرە و رێژەیەكی زۆریش ئافرەتیان لەگەڵدایە و دەیانەوێ خزمەت بكەن



PM:03:06:01/09/2019