بارزانی داوا دەکات فراکسیۆنی پارتی بەرگری لە مافی سەرجەم هاوڵاتیان بکات

مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ ئەندامانی فراكسیۆنی حزبەکەی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆبوەوە و داوای لێکردن بەرگری لە مافی سەرجەم هاوڵاتیان بکەن.

لەراگەیەندراوێکدا ماڵپەڕی مەسعود بارزانی بڵاویکردەوە، مەسعود بارزانی لەگەڵ ئەندامانی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبوەتەوە و لە كۆبونەوەكەدا دوایین پێشهات و گۆڕانكارییەكانی عێراق تاوتوێکراون
بارزانی لە کۆبونەوەکەدا رایگەیاندوە، "پێویستە وەك چۆن بەرگری لە مافەكانی گەلی كوردستان دەكەن بە هەمانشێوەیش بەرگری لە مافی هاوڵاتی و دانیشتوانی پارێزگاكانی عێراق بكەن".

ئاماژە بەوەشکراوە، لە بەشێكی تری ئەو كۆبونەوەیە  بارزانی بۆوونی خۆی لەبارەی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا بۆ ئامادەبوان شیكردەوە و پەیوەست بە چۆنیەتی كاركردن و پەیوەندی لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی عێراق ئامۆژگاری و ڕێنوێنیی پێویستی خستەڕو.


ئه‌م بابه‌ته ‌568 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:05:05:01/09/2019