پۆلیسی نەجەف رایگەیاند ئەو پیاوەیان دەستگیرکردووە کە دوو مناڵی خۆی کووشتووە.
لە بەیانێکدا کە پۆلیسی نەجەف بڵاویکردۆتەوە تیایدا هاتووە بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی نەجەف خۆی سەرپەرشتی پرۆسەی دەستگیرکردنەکەو لێکۆڵینەوەکەی کردووە".
ئەو پیاوە لەشاری نەجەف ماوەیەک لە مەوپێش مناڵێکی شەش ساڵەو دوو ساڵەی خۆی کووشتووە.
لە بەیانەکەدا هاتووە، هەموو ئەو کەسانە دەستگیردەکەین کە دەستدرێژی دەکەنە سەر مناڵان و پاکێتیان.