دوو گرووپی حەشدی شەعبی ئامادەن شان بەشانی حیزبوڵا شەڕی ئیسرائیل بکەن

هەردوو گرووپی " سەرایا خورسانی و بزووتنەوەی ئەنسار ئەوفیا" کە سەر حەشدی شەعبین لە عێراق بە جیا رایانگەیاند، پشتگیری حیزبوڵای لوبنانی دەکەن لە شەڕی دژی ئیسرائیل.

حامد جەزائیری جێگری ئەمینداری سەریا خورسانی بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووە" لە هێرشکردنە سەر لوبناندا ئێمە پشتگیری هێزە بەرگریەکانی لوبنان دەکەین، ئەوەی حیزبوڵاش دەیکات زیاتر لە پێگەیەکی بەگریەوەو داکۆکی لە خاک و وڵاتی خۆی دەکات و، ئێمە لەریزی ئەوانداین لە دژی ئیسرایل".

هەروەها عادل کەرعاویش وتەبێژی بزووتنەوەی "ئەنسار ئەوفیا' لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا پشتگیری خۆی بۆ حیزبوڵای لوبنانی دژی ئیسرایل راگەیاند.

ئەو لێدوانانە لە کاتێکدایە کە دوێنێ بەرەی شەڕی نێوان ئیسرایئل و حیزبوڵا بارگژی زۆری بەخۆوە بینی و، لەمڕۆدا بەهۆی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان ئەو بارگرژیە راگیرا.  

لە دوو مانگی رابردوودا فڕۆکەکانی ئیسرایل چەند جارێک بنکەو جبەخانەکانی گرووپە جیاجیاکانی حەشدی شەعبیان لە عێراق کرد ئامانجی بۆردومانەکانیان، هەرچەندە هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق لە هەوڵدان عێراق نەبێتە مەیدانی شەڕ و ناکۆکی نێوان ئەمەریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، بەڵام زۆرێک لە سەرکردە شیعەکان داوای وەڵامدانەوەی دیبلۆماسی و سەربازی دەکەن لە دژی ئیسرایئل.



PM:09:23:02/09/2019