پۆلیسی بەریتانیا وێنەی ئەو کچەی بڵاوکردەوە
کە پەلاماری دوو ژنی مسوڵمانی داوە و پەراسووی یەکێکیانی شکاندووە و دواتر
هەڵهاتووە.
ڕوژی هەینی ٢٣ ی ئابی ٢٠١٩ لە وێستگەی
شەمەندەفەری نۆرس ئیلینگ تیوب لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، کچێک بە شێوەیەکی
دڕندانە هێرشی کردە سەر دوو ژنی مسوڵمان کە یەکێکیان تەمەنی ٦٠ ساڵ بووە و
ئەویتریان ٣٠ ساڵ بووە.
رۆژی دووشەممە ٢ ی ئەیلولی ٢٠١٩ پۆلیسی
بەریتانی وێنەی ئەو کچەی بڵاوکردەوە، کە کچەکە سەرەتا گاڵتەی بەسەرپۆشی دوو ژنە
مسوڵمانەکە کردووە و دواتر پەلاماری داون و پەراسووی یەکێکیانی شکاندووە.
هەروەها پۆلیسی بەریتانی داوا دەکات هەرکەسێک
زانیاری هەیە لەسەری پەیوەندی بکات بەپۆلیسەوە.