هەموو پیاوێک هەوڵ دەدات باشترین ڕێگا بدۆزێتەوە بۆ ئەوەی شیک و نایاب دەرکەوێت، بەدڵنیایی یەکێک لە ڕێگاکان هەڵبژاردنی باشترین بۆنە،
هەڵبژاردنی بۆنێکی گونجاو و تایبەت لە باشترین بۆنەکان وادەکات کەسایەتیت تایبەت و بەهێز دەرکەوێت، هەروەها بۆنەکەت بەشێک لە کەسایەتیت دیاریدەکات.
ئەم ناوانەی لەلیستەکەی خوارەوەدایە یارمەتیدەرە بۆ پیاوان تاکو باشترین بۆن هەڵبژێریت:
یەکەم: بۆنی دیۆر سوفایج
ئەم بۆنە یەکێکە لە بەرهەمەکانی مارکەی بازرگانی دیۆری فەرەنسی، ئەم بۆنا نایابە لەڕووی بەخشینی بۆنێکی خۆش هەروەها سوکە بۆ بۆنکردن و مانەوەی کاتێکی زۆری پێدەچێت.
پێکهاتەکانی ئەم بۆنە لەهەندێ درەخت و مادەی سروشتی دروستدەکرێت سەرەڕای پێکهاتەی کیمیایی جیاواز، ئەمپێکهاتەیە وادەکات کە بەکارهێنارانی بۆنی دیۆر خاوەنی میزاجێکی باش و بێکێشەشبن لەڕوی بۆنی ناخۆشەوە.
دووەم: بۆنی تۆم فۆرد ( عود وود)
مارکەی ئەم بۆنە دەگەڕێتەوە بۆ کۆمپانیای ( تۆم فۆرد) ، بۆنی عود وود یەکێکە لە باشترین بۆنەکان لەسەر ئاستی جیهان، هەروەها یەکێکە لەو بۆنانەی کە پێکهاتەکەی ڕوەکییە.
بۆنی عود ئاسان و سوکە لەکاتی بەکارهێنانی ،و مانەوەی لەسەر کەسەکە کاتێکی زۆری پێدەچێت،و سەرنجڕاکێشی و شیکی کەسی بەکارهێنەر دەردەخات.
سێیەم: بۆنی لاکۆستی سپی بۆ پیاوان
بۆنی لاکۆستی سپی یەکێکە لەو بۆنانەی کە لای پیاوان زیاتر پەسەندە ، و زۆرترین هەڵبژاردنی هەیە لای ئەو کەسانەی شیک پۆشن و گرنگی بە شێوازی دەرکەوتنیان دەدەن.
لاکۆست بەشێکە لە مارکەی بەناوبانگی بلو کە لە جیهاندا بەکارهێنەرێکی زۆری هەیە هەروەها بۆنێکی کلاسیکیە و ماوەیەکی زۆر دەمێنێتەوە و ئارامبەخشە.
چوارەم: بۆنی بلو دی شانێڵ
پێنجەم : بۆنی لووم ئەڵتیم ئێف سان لۆران