یەک مانگ مۆڵەت دەدرێتە هێزە سیاسیەکان تا هاوپەیمانی دروستبکەن

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق یەک مانگ مۆڵەت بە حزبە سیاسییەکان دەدات بۆ دروستکردنی هاوپەیمانی بۆ هەڵبژاردن.

ئەمڕۆ سێشەممە 3ی ئەیلولی 2019، ریاز بەدران، ئەندامی ئەنجومەنی کۆمسیاران بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووە، حزبە سیاسییەکان دەتوانن هاوپەیمانی بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دروست بکەن بۆ ئەوەش ماوەی یەک مانگ (لە 5-9-2019 تا 5-1--2019) بە حزبەکان دەدات، بۆ ئەوەی سەردانی کۆمسیۆن بکەن و هاوپەیمانی دروست بکەن.

بڕیارە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق لە مانگی نیسانی 2020 ئەنجام بدرێ.


PM:02:02:03/09/2019