سەرۆکی حکومەتی هەرێم و فەرماندەی هێزی هاوپەیمانان کۆبوونەوە

ئەمڕۆ 9/3 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاندێکی باڵای سەربازی ئەمەریکی بەسەرۆکایەتی جەنەراڵ لا کامرا فەرماندەی هێزی هاوپەیمانان لە عێراق وسوریا کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی ئاسایشی عێراق و ناوچەکە کرا و جەنەڕال لاکامرا ئاماژەی بە گرنگی هەماهەنگی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان کرد لە پێناو رووبەڕووبوونەوەی جموجۆلی شانەکانی داعش کە ئێستا لە زۆر ناوچەی عێراقدا هەڕەشەی جیددین بۆ سەرناوچەکە ورێگرن لە گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان.

سەرۆکی حکومەت سوپاسی هاوکارییەکانی هاوپەیمانان و بەتایبەتیش ئەمەریکای کرد لە شەڕی دژبە داعش.روونیشکردەوە کە ئەو هۆکارانەی بوونە هۆی سەرهەڵدانی داعش هێشتا هەر ماون بۆیەش دەبینین لە زۆر ناوچەدا داعش دەستی بە کاری تیرۆریستی کردووەتەوە و بووەتە هەڕەشەی جیددی بۆ سەر خەڵکی ئەو ناوچانە .



PM:05:48:03/09/2019