بەڤیدیۆ..گۆرانیبێژی لاو تەها قادر نوێترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی بڵاوکردەوە

 ھونەرمەندی گۆرانیبێژی لاو "تەھا قادر" تازەترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی بڵاوکردەوە. 

ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتی ٣ی ئەیلولی ٢٠١٩ کاتژمێر ھەشت گۆرانیبێژی دیاری کورد تەھا قادر نوێترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی بەناوی (ئازیزتر لە گیانم) لە یوتوب چەناڵی کوردماکس بڵاوکردەوە. 

کلیپەکە لە دەرھێنانی، محمد بازە و، لەلایەن ئاریاز جافان کاری ئاواز و میوزیکی بۆکردووە.

 تەھا قادر خەڵکی شاری سۆرانە، دەرچووی کۆلێژی ئەندازیارییەو، خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە، شێتە گیان یەکێکە لەو گۆرانیانەی کەلە ٢٠١٨ بڵاویکردەوە و بینەرێکی زۆری ھەبوو.




PM:09:43:03/09/2019