لەسەر داوای رێکخراوەکانی ژینگە حکومەتی هەرێم لە سەرتاسەری هەرێمدا بەکارهێنانی زەرفی نایلۆن قەدەغە دەکات.
ماڵپه‌ڕی ره‌سمی پارتی دیموكراتی كوردستان له زاری د. هه‌ڵۆ عه‌سكه‌ری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه كه "له رێگه‌ی نووسراوێكی فه‌رمییه‌وه داوامان له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كرد، كه به‌كارهێنانی نایلۆن له نانه‌واخانه و سه‌موونخانه‌كان قه‌ده‌غه‌بكرێت و له شوێنی نایلۆن زه‌رفی كاغه‌ز به‌كار بهێندرێت".
د. هه‌ڵۆ عه‌سكه‌ری ده‌ڵێت: "ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وه‌ڵامی نووسراوه‌كه‌ی ئێمه‌ی داوه‌ته‌وه و داواكارییه‌كه‌شی په‌سه‌ند كردووه و به‌كارهێنانی نایلۆن له سه‌رجه‌م سه‌مونخانه و نانه‌واخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان قه‌ده‌غه ده‌كرێت".
وتیشی: "به‌كارهێنانی نایلۆن مه‌ترسیداره و نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌ی لێ دروست ده‌بێت، بۆیه ئه‌و داواكارییه‌مان له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كرد و به خۆشحاڵییه‌وه ئه‌وانیش داواكاریی ئێمه‌یان قبووڵ كردووه".
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێم ئاشكراشیكرد كه "نووسراوه‌كه بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نێردراوه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش گشتاندنی بۆ سه‌رجه‌م پارێزگا و قه‌زا و ناحیه‌كان بكه‌ن و ده‌ست به جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه بكرێت".