دەستەکان بەیەکێک لەوئەندامانەی لەش دادەنرێت کە نیشانەکانی پیری نیشاندەدات،هەروەها پزیشکێک باس لەوەدەکات کەدەستەکان توانای دەرکەوتنی چەند نیشانەیەکیان هەیە کاتێک لەش تەندروست نەبێت.
نیشانەکانیش ئەمانەن.
ـ سورهەڵگەڕانی ناولەپی دەست: پزیشکێک ئاماژە بەوەدەکات سوربونەوەی ناودەست نیشانەیە بۆ هەبونی نەخۆشی جگەر بەتایبەت ئەگەر تەمەنی کەسەکە لە50 ساڵیدابێت.
ـ ناودەستی ئارەقاوی: کەسی توش بووئارەقێکی زۆر دەکات، قەلەقە، چالاکبوونی لیکەڕژێنەکان لەڕادەبەدەرچالاک دەبن. ئەگەر ئەم نیشانەنانەت هەبوئەوا پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکەی.
ـ لەدەستدانی هەستیاری : ئەگەرهاتو هەستیاری دەستەکانت نەما ئەوا نشانەیە بۆنەخۆشیەکانی شەکرە، کەمخوێنی، بۆیە زۆرگرنگە ئاگادار بیت.
ـ وشکبونەوەی دەست: وشکبونەوەی پێستی دەست ئاماژەیە بۆکەمی ئیسترۆجین، چارەسەری ئەمەش پێویستە ئاو زۆربخورێ، بەکارهێنانی کرێمی شێدارکەرەوە.
ـ لەرزینی دەست: لەرزینی دەستەکان دەگەڕێتەوە بۆ هەبونی کێشە لە سیستەمی دەمارە ڕاگەیاندن.
ـسەرچاوە: BrightSide