پێش هەفتەی چوارەمی خولی ئیسپانیا دژی یانەی لیڤانتی کە یاریەکە لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ ئەنجام دەدرێت،زیدان، چوار یاریزانی پێکراوی بۆ دەگەڕێتەوە.
رۆژنامەی مارکا ئەمرۆ بڵاویکردەوە، زیدان هەریەکە لە هازارد و جەیمس رۆدریگێز و رۆدریگۆ گۆیس و براهیم دیازی بۆ دەگەڕێتەوەو ئەو یاریزانانە دەتوانن بۆ ئەو یارییە ئامادە بن.
ئەمڕۆ چوارشەممە لە مەشقەکانی ریاڵ مەدرید، ٤ یاریزان بینران و رۆژنامەی مارکا دەڵێت گەڕانەوەی ئەم یاریزانانە هێزی زیاتر لە هێڵی پێشەوە بە تیپەکەی زیدان دەدات.
بڕیارە سبەی پێنجشەممەهازارد راهێنانی بە کۆمەڵ بکات و ئەمڕۆش رۆدریگۆ توانی لەگەڵ هاوڕێکانی مەشقی ئاسایی خۆی بکات.