ژن و پیاوێك لە كەمپێكی پەنابەرانی سنووری پارێزگای دهۆك رێككەوتوون، گرتەی سێكسی پیاوان بگرن و دواتر وەك هەڕەشە دژیان بەكاری بهێنن بۆ دەستكەوتنی پارە.
موقەدەم هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی دهۆك لە ئەكاونتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك گرتەی ڤیدیۆی دانپێدانانی ئەو ژن و پیاوەی بڵاوكردووەتەوە و دەڵێت "ئەو دوو تۆمەتبارە لە دۆمیز دەستگیركراوون و وتەیان لێوەرگیراوە و پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە و دۆسییەكەیان رەوانەی دادگا كراوە".
بە گوێرەی دانپێدانانیان، پیاوەكە ئەو ئافرەتەی بەكارهێناوە بۆ دەستكەوتنی پارە و شوقەیەكی بۆ گرتووە و دواتر ئەو ئافرەتە لەگەڵ حەوت كەسدا خەوتووە و وێنەی نەشیاوی گرتوون و بۆ هاوڕێكەی ناردووە و دواتر هەڕەشەیان لە كەسەكان كردووە، ئەگەر پارە نەدەن، وێنە و گرتە سێكسییەكانیان بڵاودەكەنەوە.