ئاسایشی سلێمانی چوار کەسی دەستگیرکرد

ئاسایشی سلێمانی چوار كەس بەتۆمەتی كێشانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەكات و سزاکانیشیان ڕادەگەیەنێت.

ئاسایشی سلێمانی لەڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردوە، لەدرێژەی كارو چالاكییەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، بەمەبەستی نەهێشتن و بنبڕكردن و بازرگانی پێكردنی هەموو جۆرە ماددەیەكی هۆشبەرو هەر جۆرە كارێكی نایاسایی، هێزەكانمان توانیان لەڕۆژانی  9/2/2019 تا ڕۆژی  3/5/2019 بەبڕیاری دادوەر ، لەپارێزگای سلێمانی چوار كەس دەستگیر بكەن، بەپێی ماددەی (14 مخدرات)، لەلایەن دادگای تاوانەكانی سلێمانی/2 ، ڕۆژی 1/9/2019  سزادران بەم شێوەیەی لای خوارەوە، تاوانباران .

1- ( غ ، ع ، س) لەدایك بوی ساڵی ( 1964 ) ڕەگەزی ( نێر ) ، پیشەی كاسب  ، سزادرا بۆ ماوەی (5)ساڵ و یەك مانگ، غرامەكردنی بەبڕی (450000)چوارسەدوپەنجا هەزار دینار .

2- ( ز ، ص ، م) لەدایك بوی ساڵی ( 1999 ) ، پیشەی كاسب  ، سزادرا بۆ ماوەی (6)مانگ، غرامەكردنی بەبڕی (450000)چوارسەدوپەنجا هەزار دینار .

3- ( أ ، ك ، م) لەدایك بوی ساڵی ( 1978 ) ڕەگەزی ( نێر ) ، پیشەی كاسب  ، سزادرا بۆ ماوەی (6)مانگ ، غرامەكردنی بەبڕی (450000)چوارسەدوپەنجا هەزار دینار .

4- ( ن ، ص ، م) لەدایك بوی ساڵی ( 1965 ) ڕەگەزی ( نێر ) ، پیشەی كاسب ، سزادرا بۆ ماوەی (6)مانگ ، غرامەكردنی بەبڕی (450000)چوارسەدوپەنجا هەزار دینار .


PM:05:45:05/09/2019