خاوەن کۆمپانیایەک دەسترێژ سێکسی دەکاتە سەر منداڵێک

ڕێكخراوی هەنگاو بۆ مافەكانی مرۆڤ ڕایدەگەیەنێت هەفتەی ڕابردوو كچێكی تەمەن چوار ساڵی خەڵكی كرماشان لەلایەن بەرپرسی كۆمپانیایەكی كەرتی تایبەتەوە دەستدرێژی سێكسی كراوەتە سەر.

ڕێكخراوی هەنگاو بۆ مافەكانی مرۆڤ لە ڕاگەیەنراوێكدا  ڕایگەیاند: ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو فەرزاد قاسمی بەرپرسی كۆمپانیای (مارال صنعتی غرب) لە شارەكی پیشەیی بێستون، كچێكی تەمەن چوار ساڵانی بەناوی (ب.و) سواری ئۆتۆمبێلی خۆی كردووە و بە بێ ئاگاداری باوك و دایكی لەگەڵ خۆی بردوویە و منداڵەكەی ئازار داوەو دەستدرێژی كردوەتە سەر.

باوكی كە پاسەوانی ئەو كۆمپانیا بووە دەڵێت: كاتێك كە منداڵەكەم گەڕایەوە هەموو گیانی بریندار بوو بردمانە لای دووكتور و دەركەوت كە جیا 19 برین لە سەر لەشی و دەسدرێژی كراوەتە سەری ئێمەش سكاڵامان كردوە و داواكاری گشتیش لەگەڵ منداڵەكەم قسەی كردووە.

ئەوەشی خستوەتەڕوو: بەرپرسی كۆمپانیاكە ئێمەی لە ئیش و شوێنی مانەوەكەمان دەركردووە و پێمانی وتووە من پارەم هەیە و بە پارە یاسا دەكڕم، بەلاِم لەلایەن هێزەكانی ئێرانەوە تاوانبار دەستبەسەر كراوەو دادگا بارمتەی 500 میلوین تمەنی بۆ ئازاد كردنی بەكەفالەت دیاری كردووە بەڵام بەهۆی ئەوەی نەیتوانیوە ئەو بارمتەیە ئامادە بكات لە بەندیخانەی ڕاگیراوە.


PM:06:09:05/09/2019