ئه‌مریكا ٦٠ بارهه‌ڵگر پشتیوانیی لۆجستیی ره‌وانه‌ی ڕۆژئاوای کوردستان و ئه‌و ناوچانه‌ی سووریا كرد كه له ژێر دەسەڵاتی هەسەدە-دان.
ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکی بڵاویکردەوە به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه لۆكاڵییه‌كانه‌وه وه‌رگیراون، دوێنێ ئه‌مریكا له ده‌روازه‌ی سیمێڵكای نێوان سووریا-عێراق، كاروانێك كه له نزیكه‌ی ٦٠ بارهه‌ڵگر پێكهاتبوو، تێپه‌ڕیوه و له‌نێو كاروانه‌كه‌دا ئۆتۆمبیلی گه‌وره، ئۆتۆمبیلی كار، تانكه‌ری سووته‌مه‌نی، موه‌لیده و بارهه‌ڵگری داپۆشراو هه‌بوون.
سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه بارهه‌ڵگره‌كان بۆ ناوچه‌کانی ژێر دەسەڵاتی یه‌په‌گە رۆیشتوون، به‌پێچه‌وانه‌ی كاروانه‌كانی كه له رابردوودا ده‌نێردران، ئه‌م كاروانه به رۆژ ره‌وانه كراوه.
ئه‌مریكا كه له ساڵی ٢٠١٥ه‌وه تا ئێستا به هۆكاری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش، پشتیوانیی سه‌ربازیی پێشكه‌ش بە یه‌په‌گە ده‌كات، له‌ئێستادا له سووریا ١٨ بنكه و خاڵی سه‌ربازیی و نزیكه‌ی دوو هه‌زار سه‌ربازی هه‌یه.