ڤیدیۆیەکی هێرشی گەریلاکانی پەکەکە بۆ سەر بنکەیەکی سوپای تورکیا لە خواکورک

میدیاکانی نزیکی پارتی کرێکارانی کوردستان ڤیدیۆیەکی هێرشێکی گەریلایان بڵاوکردەوە کە بنکەیەکی سووپای تورکیا دەکەنە ئامانج لە خواکورک.

لە ڤیدیۆکەدا سەرەتا پێش دەستپێکردنی هێرشەکە، سەربازانی تورکیا پێشان دەدات لە سەنگەرەکەیاندا لە پشوودان و سەرقاڵی کات بەسەربردنن، بەڵام لە ناکاو ئەم کەشە دەگۆرێت و چەند گوولە هاوەنێک دەدات بە ناوەراستی سەنگەرەکەداو دەبێتە تۆزو ئاگر لەسەنگەرەکەوە هەڵدەسێت و، یەکێک لە گوولە هاوەنەکە دەدات بەناوەڕاستی سەنگەرەکەدا کە ئاشکرا دیارە زەرەری گیانی بە ژمارەیەک بە سەرباز  دەگەیەنێت. 

ئەو میدیانە باس لەوە دەکە ئەو چالاکییەکە ڕۆژی ٥ی ئاب کاتژمێر ٠٦:٥٠ خولەکی بەیانی ئەنجامدراوە و بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، چالاکییەکە لەدژی سێ یەکینەی شاراوەی سوپای تورک کراوە و تێدا نۆ سەربازی سوپای تورک کوژراون و سێی دیکەش بریندار بوون.

خواکورک دەکەوێتە سێ گۆشەی عێراق – ئێران – تورکیا و دەکەوێتە ناو خاکی هەرێمی کوردستانەوەو ما٢وەی نزیکەی شەش مانگە سووپای تورکیا دەیەوێت کۆنترۆڵی بکات.



PM:10:01:05/09/2019