گۆڕانکاری گەورە بەسەر کەشوهەوادا دێت و پله‌ی گه‌رما له سه‌رتاسه‌ری عێراق نزمدەبێتەوەو بارانبارین ده‌سپێده‌كات.
واسق سه‌لامی، پسپۆری بواری کەشناسی بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووە"پێشبینیده‌كرێت له سبه‌ینێ هه‌ینی ٦ یە ئەیلولەوە، پله‌كانی گه‌رم نزمببنهوەو، دواتر وەرزی بارانبارین دەستپێدەکات".
ئەو پسپۆرە ئەوە دەخاتە روو لە كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا هاوینه گه‌رمه به‌تینه‌كه كۆتایی دێت په‌ستانێكی سارد ده‌ستپێده‌كات.
سەلامی دەشڵێت وهزری پایز سهرهتاکەی باران كه‌مده‌بێت، به‌ڵام له نیوه‌ی دووه‌می وه‌رزی پایز، بارانێكی زۆر ده‌بارێت.
ئەو پسپۆرە پێشبینیی دەکات زستانێكی زۆر سارد چاوه‌ڕوانی ناوچه‌كانی عیراق ده‌كات به‌رز پاڵه‌په‌ستۆی سیبریایی به‌به‌هێزی کاریگەری لەسەر عێراق دەبێت.
ئەوە لە کاتێکدایە کە هاوینی ئەمساڵی عێراق بە بەراورد بە ساڵانی رابردوو فێنکتربوو.