لەدهۆک باوک و کوڕێک کەوتنە ناو بیرێکی
ئاوەوە و خنکان.
شەوی ڕابردوو ٥/٩/٢٠١٩ کوڕ و باوکێک لە گوندی
بانیێی سەربە پارێزگای دهۆک کەوتنە ناو بیرێکەوە و خنکان.
وتەبێژی پۆلیسی دهۆک ڕایگەیاند، کوڕ و
باوکەکە بەمەبەستی پاککردنەوەی بیرێکی ئاو دەچنە ناو بیرەکەو هەربەوهۆیەشەوە
دەخنکێن.
بەپێی وتەی کەسوکاری قوربانیەکان ، کاتێک
لەهەوڵی پاککردنەوەی بیرەکەدا بوون بلۆکێک دەکەوێت بەسەر باوکەکەدا و دەکەوێتە ژێر
ئاوەکە کوڕەکەش کە هەوڵی ڕزگارکردنی باوکی دەدات دەخنکێت.