هەپەگە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

هەپەگە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەش گەریلاکانیان لە خواکورک هێلیکۆپتەرێکی جۆری کوبرای سوپای تورکیایان، کردووەتە ئامانج.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە: هێزەکانمان ڕۆژی ٣ی ئەم مانگە کاتژمێر ٠٨:٣٠ شەو، لە گەلیی شێخزاد لە خواکورک لەدژی هێلیکۆپتەرێکی جەنگی جۆری کوبرا، کە هەوڵێداوە بێتە ناو هەرێمەکەوە، چالاکییان ئەنجامداوە، لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا، هێلیکۆپتەرەکە کراوەتە ئامانج و گورزی لێوەشێندراوە، بۆیە بە ناچار ناوچەکەی جێهێشتووە.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەش هاتووە: ڕۆژی ٤ی ئەم مانگە بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکەوە، دوو هەڤاڵمان شەهید بوون، کە ناسنامەکانیان دواتر بۆ ڕای گشتی ئاشکرا دەکرێت.




PM:01:35:06/09/2019