سۆران عومەر: شوێنی زیندانە نهێنیەکان لە هەرێم ئاشکرادەکەم

سۆران عومەر پەرلەمانتاری كۆمەڵی ئیسلامی دەڵێت بەدڵنیاییەوە لەكوردستان زیندانی نهێنی هەیە، با د.دیندار زێباری بێت بەئامادەبونی لیژنەیەكی پەرلەمانی كوردستان و نێردەی نەتەوەیەكگرتوەكان لەهەرێم و دەستەی مافی مرۆڤ و نوێنەرایەتی وڵاتان لەهەرێم شوێنی زیندانە نهێنیەكان ئاشكرا دەكەم.

سۆران عومەر پەرلەمانتاری كۆمەڵی ئیسلامی و سەرۆكی لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانی كوردستان لەخولی رابردوو لەنووسینێكدا لەئەكاونتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فیس بووك دەڵێت "لەهەرێمی كوردستان زیندانی نهێنی هەیەو دەیان كەسی تێدا بەندەو چارەنوسیان بەنادیاری ماوەتەوە".

ئەو پەرلەمانتارەی كۆمەڵی ئیسلامی ئاماژەی بەوەشكردووە "تەحەداش دەكەم با د.دیندار زێباری بێت بەئامادەبونی لیژنەیەكی پەرلەمانی كوردستان و نێردەی نەتەوەیەكگرتوەكان لەهەرێم و دەستەی مافی مرۆڤ و نوێنەرایەتی وڵاتان لەهەرێم شوێنی زیندانە نهێنیەكان ئاشكرا دەكەم".

ئەم قسانەی سۆران عومەر لەوەڵامی لێدوانێكی دیندار زێباری بەرپرسی وەڵامدانەوەی راپۆڕتە نێودەوڵەتیەكان دێت ، كەرایگەیاند بوو بەهیچ شێوەیەك زیندانی نهێنی لەهەرێمی كوردستان نییە.



PM:02:04:06/09/2019