وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا مارك ئێسپر تورکیای لە پێدانی ئێف35 بێ هیوا کرد و رایگه‌یاند، فڕۆكه‌ی ئێف35 ناده‌ینه توركیا.
مارك ئێسپر لە لێدوانی‌دا بۆ رۆژنامه‌نووسان وتیشی: مادام توركیا ئێس400ی كڕی به هیچ شێوه‌یه‌ك ئێف35ی پێ نافرۆشین.
له باره‌ی كڕینی ئێس400ی رووسی، لەلایەن وڵاتی هندستانەوە وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا وتی: توركیا ره‌وشه‌كه‌ی جیاوازه ئه‌ندامی ناتۆیه، ئه‌ندامانی ناتۆ په‌یمانیان داوه ئه‌و رێگه‌یه نه‌گرنه به‌ر، به‌ڵام هیندستان مێژووی جیاوازه، ئێمه هه‌ر حاڵه‌تێك به جیا وه‌رده‌گرین و پابه‌ندین به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌یارانی ئه‌مه‌ریكا.