هۆکاری گۆڕانی ڕەنگی ئاوی ماڵان ئاشکرادەکرێت..."مەیخۆنەوە"

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی داوا لە دانیشتوانی چەند گەرەکێک دەکات کە رەنگی ئاوی خوارنەوەیان گۆڕاوە نەیخۆنەوە هۆکارەکەشی ئاشکرادەکات.
 
لە چەند گەڕەکێکی سلێمانی ئەمڕۆ رەنگی ئاوی خواردنەوە گۆڕانی بەسەردا هاتووە، لە رونکردنەوەیەکیشدا بەڕێوبەرایەتی ئاوی سلێمانی داوا لە خەڵک دەکات ئەو ئاوە نەخۆنەوە و دەشڵێت "هۆکارەکەی ئاوی ماوەی ناو بۆریەکە بوە ،بۆیە داواکارین لەو گەڕەکانەی ئەو ئاوەیان بۆ چووە بەکارینەهێنن بۆ خواردنەوە لەئێستادا ڕەنگی ئاوی پڕۆژەکە ئاسایی بۆتەوەو هیچ گرفتێکی نەماوە"

دەقی رونکردنەوەکە:

ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوبەرایەتی ئاوی سلێمانیەوە.

دوێنی بەهۆی هەندێک چاکسازی لە هێڵی کارەبای ۳۳کەی ڤی تاسڵوجەوە هێڵی ئاوی دوکان سلێمانی بۆ ماوەی ۱۲سەعات وەستا ئەمڕۆ لەکاتی دابەشکردنەوەی ئاو لە پڕۆژەکە لە هەندێک گەڕەک ڕەنگی ئاوی خواردنەوەیان گۆڕاوە کە هۆکارەکەی ئاوی ماوەی ناو بۆریەکە بوە ،بۆیە داواکارین لەو گەڕەکانەی ئەو ئاوەیان بۆ چووە بەکارینەهێنن بۆ خواردنەوە لەئێستادا ڕەنگی ئاوی پڕۆژەکە ئاسایی بۆتەوەو هیچ گرفتێکی نەماوە.



PM:04:00:06/09/2019