بنزیمە خەڵاتێکی پێدرا

ئەمڕۆ کەریم بنزیمە خەڵاتێکی لە لایەن ئیدارەی یانەکەیەوە پێدراو بە باشترین یاریزان دیاری کرا.

بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی لە سێ یاری رابردووی خولی ئیسپانیا پێشکەشی کردووە، یانەی ریاڵ مەدرید خەڵاتیMahou وەکو باشترین یاریزان مانگ بە بنزیمە دا.

پاش دەستپێکردنی خولەکانی ئەوروپا،یانەی ریاڵ مەدرید وەکو هاندانێک خەڵاتی مانگانە تایبەت بە یاریزانەکانی دیاری دەکات و ئەم مانگەش بە بنزیمەی دا.

بنزیمە دوای بردنەوەی خەڵاتەکە دڵخۆشی خۆی دەربڕی و رایگەیاند ئەم خەڵاتە زۆر متمانە بە من دەدات و وام لێ دەکەم لە یارییەکان هەموو شتێک پێشکەش بکەم و چێژ لە یاری تۆپی پێ وەربگرم.



PM:06:52:06/09/2019