حکومەتی هەرێم دەکەوێتە هەڵەیەکی گەورە کە رۆژی دوو شەممەی کردووە بە پشوو ی١٠ موحەرەم، لە کاتێکدا لەلای شیعەکان ١٠ ی موحەرەم دەکاتە سێ شەممە.
ئەمڕۆ وتهبێژی فهرمی حكومهتی ههرێمی كوردستان رایگهیاند " بەبۆنەی ١٠ی موحەڕەمهوه، حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٠١٩/٩/٩ کردۆتە پشووی فەرمی".
ئەوە لە کاتێکدایە کە بەپێی رۆژ ژمێری شیعەکانی عێراق رۆژی سێ شەممە 10 موحەڕەم دەکات و دەبێت بکرێتە پشوو، چونکە دوو شەممە لای سونە 10 محەڕەمە، ئەوە لە کاتێکدا کە ئەم بۆنەیە زیاتر تایبەتە بە شیعەکان.
ئەمڕۆش هەینی ٦ ی ئەیلول لەلای شیعەکان ٦ ی موحەرەم بووە، نەک ٧ ی موحەرەم کە بەپێی خەمڵاندنەکەی حکومەتی هەرێم دەبێت ٧ی موحەرەم بێت.