سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند " چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان گه‌نده‌ڵیه‌كی گه‌وره‌و مه‌ترسیدار كراوه"، دۆکۆمێنتێک دەخاتەڕوو.
سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان لە نووسراوێکدا کە كه ئاراسته‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كردووه ئاماژە بۆ ئەوە دەکات حه‌وت رۆژ پێش ئێستا به نوسراوێك له وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان "گه‌نده‌ڵییه‌كی گه‌وره و مه‌ترسیدار كراوه".
سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان دەڵێت"هه‌رچه‌نده به واژوی به‌ڕێوبه‌رێكی گشتی كراوه، به‌ڵام تۆڕێكی ئێجگار گه‌وره‌ی له پشته، تێپه‌ڕبوونی ئه‌م نوسراوه گه‌وره‌ترین دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵییه و بێ ده‌سه‌ڵاتكردنی حكومه‌ته تا چوار ساڵی دیكه له دۆسیه‌ی نه‌وتدا".( بەبێ ئەوەی تۆڕەکە ئاشکرا بکات).
عەلی حەمە ساڵح ئاشکرای دەکات "ته‌نیا ئه‌م كاغه‌زه به‌هاكه‌ی 738ملیۆن دۆلاره!، قازانجی قۆرخكاری زیاتر له دوو ملیار دۆلاره! كه ماوه‌ی زیاتر له شه‌ش مانگه رێگا به هیچ كۆمپانیایه‌ك نادرێت هاورده‌و هه‌نارده‌ی به‌رهه‌مه‌كانی نه‌وتی خاوبكات".
دەشڵێت "حه‌وت رۆژ پێش ئێستا و له2019/9/1 ره‌سیدێكی 41 ملیۆن ته‌نی بۆ هه‌موو جۆره‌كانی به‌رهه‌می نه‌وت، ده‌درێته یه‌ك كۆمپانیای نه‌ناسراو! به‌مه‌ش تا چوار ساڵی تر حكومه‌تی هه‌رێم هیچ ده‌سه‌ڵات و بڕیارێكی به‌سه‌ر به‌رهه‌می نه‌وتدا نامێنێت".
پەرلەمانتارەکە باس لەوە دەکات "ئه‌گه‌ر ئه‌م كۆمپانیا ته‌نیا ره‌سید بفرۆشێت ئێستا ته‌نی 18 دۆلار ده‌كات، به‌مه‌ش ته‌نیا به‌م كاغه‌زه 738 ملیۆن دۆلاری ده‌ستده‌كه‌وێت".
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح دەڵێت: "ئه‌م گرێبه‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رێك ئیمزای كردووه به‌هاكه‌ی 10 ملیار دۆلاره! سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقیش ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی نیه رێگا پێدانێكی وا گه‌وره واژووبكات، ج جای به‌ڕێوبه‌رێكی گشتی!".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره پرسیاری ئه‌وه ده‌كات كه "ده‌یانجار حكومه‌تی هه‌رێم وتوویه‌تی نه‌وت ناپاڵێوم، ئێتر ئه‌م هه‌موو ملیۆن ته‌نه ئه‌گه‌ر هه‌نارده‌ی بكات له كوێوه دێت؟".
جه‌ختیشی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه "ئه‌گه‌ر هاورده‌كردنی ئه‌م سوته‌مه‌نیه بۆ ناو هه‌رێمی كوردستان و عیراق بێت چه‌ندینجار مه‌ترسیدارتره، چونكه نه‌فتا و كۆندێنسه‌یت ئێستا له‌گه‌ڵ ماده‌ی پترۆ كیمیاوی تێكه‌ڵده‌كرێن و وه‌ك به‌نزین ده‌فرۆشرێت، كه ئه‌مه هۆكاری سه‌ره‌كی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌یه".
ئەوەش دەخاتە روو "به‌های ئه‌م مامه‌ڵه‌ی نزیكه‌ی 10 ملیار دۆلاره، كه‌ئه‌مه‌ش قه‌باره‌یه‌كی گوماناویه، له‌كاتێكدا كۆی داهاتی نه‌وتی بۆری له ساڵێكدا ده‌درێته وه‌زاره‌تی دارایی 3 ملیار دۆلاره".
ئەو پەرلەمانتارە دەپرسێت"ئه‌م كۆمپانیا نه‌ناسراوه ئه‌م هه‌موو توانایه‌ی له كوێ بوو له رۆژێكدا 1120 (هه‌زار و 120 تانكه‌ر) به به‌رهه‌می نه‌وته‌وه بباته ده‌ره‌وه‌ی ئیبراهیم خه‌لیل و یان بیهێنێت؟".
سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە کۆتاییدا دەڵێت " ئه‌و پاره‌ی وه‌ك مه‌نه‌فێست ده‌ستده‌كه‌وێت رۆژانه 580 هه‌زار دۆلار (58 ده‌فته‌ره)، ئه‌ویش ته‌نیا كاغه‌زێكه رۆژانه چه‌ند كۆمپانیایه‌ك دروستی ده‌كه‌ن و به ئیجباری ده‌یده‌نه بارهه‌ڵگره‌كان و ئۆتۆمبیلی دیكه‌ش، داهاته‌كه‌شی بۆ خۆیانه!".