لاهور شێخ جەنگی بە بۆنەی دیاریکردنی رۆژی بەستنی کۆنگرەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت "ئه‌مڕۆ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌ربه‌سته‌كانی تێكشاند، پێی نایه قۆناغێكی نوێ و چاره‌نوسساز، رێی نوێبونه‌وه‌ی گرته‌به‌ر".
دەقی پەیامەکە
خوشك و برایانی به‌ڕێز
ئه‌مڕۆ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌ربه‌سته‌كانی تێكشاند، پێی نایه قۆناغێكی نوێ و چاره‌نوسساز، رێی نوێبونه‌وه‌ی گرته‌به‌ر، و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بڕیاری دا، یه‌كێتیی نیشتمانیی، رۆژی ٧ی ١٢ی ٢٠١٩، چواره‌مین كۆنگره ببه‌ستێت.
بەم بۆنە گرنگه‌وه، پیرۆزباییه‌كی گەرم له کەسوکاری شەهیدان، پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان، كادر و رێكخستن و جەماوەر و رۆڵه تێكۆشه‌ر و سەوزپۆشه‌كانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکەم. كه ساڵانێكه چاوه‌ڕوانی بڕیاری وا گرنگن و سه‌رئه‌نجام، ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌مان راسته‌ڕێكه‌ی هه‌ڵبژارد.
هه‌ڤاڵان، سه‌رخستنی ئه‌م كۆنگره‌یه، پێویستی به هۆشیاریی ته‌واو هه‌یه. ئێستا كه هه‌موومان له‌به‌رده‌م بەردەبازێکی گرنگ و چاره‌نوسسازداین، پێویسته ئه‌و راستییه له‌به‌ر چاو بگرین كه ئه‌م كۆنگره‌یه، لەغیابی مامی گه‌وره‌مان، مام جەلال، دامه‌زرێنه‌ر و سكرتێری گشتی (ی.ن.ك)، و رابه‌ری مێژووكردی گه‌له‌كه‌مان بەڕێوەدەچێت. بۆیه بۆ ده‌ربازكردنی قۆناغه‌كه و ره‌چاوكردنی هه‌ستیارییه‌كانی، پێویسته هه‌موو لایه‌كمان کۆنگرە بكه‌ینه هەوێنی کۆکردنەوەی تەواوی بیر و بۆچونە جیاوازەکان، یەکخستنی هەڵوێستەکان، نوێكردنه‌وه‌ی حیزبی شەهیدان، ئەمەش لەپێناوی بوژاندنه‌وه‌ی خانوه قوڕه‌كان و خزمه‌تكردنی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و كاركردن بۆ پته‌وكردنی دیموكراسی، ئازادی، مافی مرۆڤ و مافی چاره‌ی خۆنوسین كه له بنه‌مادا یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی بۆ دروست بووه.
تێكۆشه‌ره دێرین و گه‌نجه دڵسۆزه‌كان!
هیوادارم لەمڕۆوه، گفتوگۆ و پرۆژه و پێشنیاره‌كانتان، بۆ پتەوکردنی زیاتری پایەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پشتبه‌ستوو به ئه‌زموون و زانست و چاوه‌ڕوانی خواسته‌كانی خۆتان و خه‌ڵكی كوردستان گه‌رموگوڕتر جۆشبده‌ن. و به ره‌چاوكردنی دیسپلین و رێكاره حزبی و رێكخراوه‌ییه‌كان، هەموو هەڤاڵان، لە هەموو ئۆرگان و ده‌زگاكان، بەشداری بكه‌ن له دەوڵەمەندکردن و نوێكردنه‌وه‌ی پەیڕەو و پڕۆگرام، و له پێشنیاركردنی كه‌سی شیاو بۆ شوێنی شیاو، رۆڵی به‌رچاو ببینن و ده‌ستپێشخه‌ر بن له نوێكردنه‌وه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان دا.
یه‌كێتییه‌كی به‌هێز، كوردستانێكی به‌هێزتر دروست ده‌كات، و كۆنگره ئه‌و قۆناغه‌یه كه ئه‌گه‌ر به هۆشیاری و به دڵسۆزی و یه‌كێتییانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ین، ده‌توانێت ئاینده‌یه‌كی باشتر بۆ یه‌كێتیی و كۆده‌نگیی و خۆشگوزه‌رانیی بۆ گه‌له‌كه‌مان زامن بكات.
لاهور شێخ جەنگی
٧-٩-٢٠١٩