یانەی هەولێر یاریزانە پیشەگەرەکانی ناساند

ئەمرۆ شەممە لە ھۆڵی کۆنگرەکان یانەی ھەولێر کۆنگرەی رۆژنامەنووسی بۆ ناساندنی یاریزانە پیشەگەرەکان و گرێبەستە نوییەکان.
لەم کۆنگرەیە ژمارەیەکی بەرچاوی دەزگا راگەیاندنەکانی کوردستان ئامادەی بوون.
ھەریەکە لە بەرێزان د.عەبدوڵڵا مەجید سەرۆکی یانە و گۆڤەند عەبدولخالق مەسعود ئەندامی دەستەی کارگێری و سەرپەرشتیاری تیپ و ئەکرەم سەلمان راھێنەری یانەکە ئامادەی بوون.
ھەر لەم کۆنگرەیە ھەریەکە لە یاریزانی تونسی تیجانی بلعید و گانا ئیبراھیم مۆرۆ و کامیرۆنی کریستۆفر بەفەرمی پێشکەش بەدەزگا راگەیاندنەکان کران و ھەروەھا ئالان کاتریگا یاریزانی ھەڵبژاردەی ئۆگەندە وەکو چوارەم پیشەگەری تیپەکە پێشکەش بەدەزگا راگەیاندنەکان کرا.
ئالان کاتریگا لە ھێڵی ناوەراست باڵی چەپ یاری دەکات و لە خولەکانی ( کینیا و ئۆگەندە و باشووری ئەفریقیا) یاریکردووە و بەشداری لە جامی نەتەوەکانی ئەفریقیا کردووە.
وھەروەھا بەفەرمی ھەریەکە لە یاریزانان ( حوسێن عەبدولواحید، تقی فەڵاح، عەزەدین عەبدولرەزاق، سامر سەلمان) پێشکەش بە دەزگا راگەیاندنەکان کرا.
وا بریارە سبەی یەکشەممە کاتژمێر (٤:٣٠) ئێوارە لە یاریگەی یەکەمی شەھید فرانسۆ ھەریری یانەی ھەولێر یەکەم یاری دۆستانەی ئەنجامبدات کاتێک مێوانداری یانەی سەناعات ئەلکھربائیە دەکات.

راگەیاندنی یانەی هەولێر



PM:10:49:07/09/2019