لە پاڵاوتنەکانی ئەوروپا بۆ سەرکەوتن بۆ جامی نەتەوەکانی ئەوروپای ٢٠٢٠،
هەڵبژاردەکانی فەرەنساو پرتوگال توانیان ٨ گۆڵ تۆمار بکەن و سێ خاڵی تر بەدەست
بهێنن.
فەرەنسا بووە میوانی ئەلبانیاو توانی یاریەکەی ٤-١ لێ بباتەوە.
گۆڵەکان یاریزانان.کومان وجیرۆو گریزمان وئیکۆنی تۆماریان کرد.
فەرەنسا ١٢ خاڵی هەیەو یەکەمی گروپی هەشتەمە.
لە یاریەکی تردا پرتوگال بە سەرکردایەتی رۆناڵدۆ بووە میوانی سڕبیاو لە
ئەنجامدا توانی یاریەکە ٤-٢ بباتەوە.
گۆڵەکانیش یاریزانان، رۆناڵدۆ و بێرناردۆ سێلڤاو کارڤالهۆو گۆیدس تۆماریان
کرد.
پرتوگال ٥ خاڵی هەیەو لە پلەی دووەمی گروپەکەیدایە.